ئەو برگانەی کە لە ئاستی ١ دەخوێندرێت :
-
ناسینی جۆرەکانی رێکخراوە بازرگانییەکان لە جیهاندا و پۆلین کردنیان بە پێی یاسا و قەبارە و جۆری کارەکانیان ، هەروەها مامەڵە کردن لەگەڵ هەریەکەیان .
-
ڕاهێنان لەسەر دروستکردن و دارشتنی دوکۆمێنتە ناوەکی و دەرەکییەکان (نامە بازرگانییەکان) کە پێویستە خاوەن ڕێکخراو یاخود بەڕێوەبەری لێپرسراو هەروەها ژمێریار بەکاریان بهێنێت بۆ جێ بەجێ کردنی کارەکانی ڕۆژانەیان و پشتیان پێدەبەستێ لە کاتی تۆمار کردندا.
-
ئاشنا بوون بە خزمەتگوزارییەکانی بانك و ناسینی ئەو خزمەت گوزاریانەی کە پێشکەشی رێکخراو و بازرگان و بازاڕەکانی دەکات و چۆنێتی بەکارهێنانی هەر جۆرێکیان لە کاتی ئەنجامدانی کارە بازرگانییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەتایبەتی لەکاتی مامەڵە کردن لەگەڵ بازارە ئەوروپییەکان .
-
ناسینی جۆرەکانی باج (ضریبـة) و ئەژمارکردنیان و تیشك خستنەسەر جۆرێکی تایبەت کە پێویستە بەڕێوەبەر یاخود ژمێریار لە کاتی ئەنجامدانی هەموو کارێکی بازرگانی مامەڵەی لەگەڵ بکات .
-
زانینی هەندێ لەو یاسایانەی کە پێویستە بازرگان یاخود ژمێریار پابەندبێ پێیانەوە .
-
ڕاهێنان لەگەڵ کارەکانی ڕۆژانەی خەزنەدار (إمین إلـصندوق) و ڕێگاکانی وەرگرتن و دانەوەی دراو لەکاتی کڕیین و فرۆشتن یاخود خەرجی و داهاتە جۆراوجۆرەکان ، و هەروەها چۆنێتی تۆمار کردنیان لە پەرتوکە تایبەتەکاندا بە بەکارهێنانی (طریقـة القید المفرد) .
ماوەی خوێندن : 4 هەفتە (یەک مانگ)
بۆ زانیاری زیاتر؛ سەردانی فەرمانگەی فەرمی بەریتانی IAB (کلیک لێرە بکە)