پەیمانگای بەریتانی بۆ ژمێریاری و بەرێوەبردن
An investment in knowledge pays the best interest

پێشەکی
ژمێریاری بە بەردی بنـاغەی هەموو زانستە بازرگانیەکان پێناسە کراوە ، چونکە تەنها ئامرازی پێوانە کردنی کاری ئەمڕۆیە لەگەڵ دوێنێ ، لەکاتی پیلان دانان بۆ پەرەپێدانی کارەکان لە داهاتودا.
ژمێریاری ئەو زانستەیە کە هەڵئەستێ بە مامەڵ کردن و تۆمار کردنی جموجوڵە داراییەکان و لەکۆتایدا شیکردنەوەیان لە ڕاپۆرتی تایبەتیدا بەجۆرێك کە کەڵکی لێوەربگیرێ ، ژمێریار دەبێ زۆر بە توانا و کارامە بێ لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانیدا و هەمیشە نوێترین زانستی ئەمرۆی جیهان بەکار بهێنێت و ئاگاداری تازەگەرییەکان بێت .
پەرەسەندنی پیشەسازی و بازرگانی ئەم سەدەیە بۆتە هۆی یەکخستنی بازارەکان لە جیهاندا و هەروەها کەم بوونەوە و نەمانی سنووری نێودەوڵەتەکان جموجوڵی مرۆڤی ئەم سەردەمەی زیاد کردووە ، ئەمانە فاکتەرێك بوون لە دروست بوونی پێداویستی یەکخستنی ئاستی زانستەکان و بەرنامەکانی خوێندن لە پەیمانگا و زانکۆکانی جیهاندا و دروست بوونی چەندین تۆری زانستی بۆ بەستنەوەی خوێندنگاکانی جیهان بەیەکەوە ، بۆ بەشداری کردنی کوردستان لە یەکێك لەم تۆرە نێودەوڵەتییانە ( پەیمانگای بەریتانی بۆ ژمێریاری و بەڕێوەبردن ) هاتۆتە کایەوە ، کە یەکێکە لە پەیمانگا باوەرپێکراوە نێودەوڵەتییەکان و راستەوخۆ بەرێوە دەچێت لەلایەن فەرمانگەی بڕوانامە بەخشی بەریتانی
(International Association of Accounting Professional (IAAP